لە سەرجەم گەڕەکەکان

ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ هەولێر کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری

964+
ئەحمەد مستەفا

تا کۆتایی ئەم ساڵ، سەرجەم گەڕەکەکانی هەولێر دەبنە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەی رووناکی و پڕۆژەکەش، دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگە، ئەم قسەی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناوە.

ئەو باسی لەوەشکرد، تا ئێستا زیاتر لە 400 موەلیدە لە هەولێر کوژێندراونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە میدیاکانی وت، پلانی پڕۆژەی رووناکی تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم گەڕەکەکانی هەولێر دەکات بە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێر، کە تائێستا زیاتر لە 20 گەڕەک پڕۆژەکەیان پێ گەیشتووە.

پارێزگار کوژاندنەوەی موەلیدەکانی بەهۆکارێکی گرنگ بۆ ژینگەی شارەکە ناوبرد و وتی، بۆ ئەوەی راسپاردە و نەخشەرێگا لەسەر ژینگەی هەولێر ئاڕاستەی حکومەت بکەین، چەندین کۆنفڕانسی ژینگەیی لە هەولێر ئەمساڵ بەڕێوەدەبەن.

"پارەی کارەبای 24 کاتژمێری کەمترە لە پارەی کارەبای مۆلیدە و نیشتمانی"

هەولێر نرخی موەلیدەی دیاری کرد و تا 20 هەزار دیناری تێدا...

هەولێر نرخی موەلیدەی دیاری کرد و تا 20 هەزار دیناری تێدایە