بۆ جەژنی رەمەزان ئامادەکرابوون

لە دوو شاری میسر حەشامەتێک یاری ئاگرین دەستی بەسەرداگیرا

964+
ئەحمەد مستەفا

هێزە ئەمنییەکانی میسر دەستیان بەسەر زیاتر لە 11 ملیۆن دانە یاریی ئاگریندا گرت، کە لە جەژنی رەمەزاندا ئامادەبوون بۆ فرۆشتن، هەوڵەکانی بازرگانانیان لە دوو پارێزگار بۆ فرۆشتنیان پووچەڵ کردەوە.

هێزە ئەمنییەکان لە شاری فایوم دەستیان بەسەر نزیکەی 9 ملیۆن یاری ئاگریندا گرت کە لەبەردەستی دوو کەسدا بوو، خۆیان ئامادە دەکرد بۆ داگیرکردنی بازاڕەکانی شارەکە لە جەژنی رەمەزاندا بەهای ئەم یارییە ئاگرینانە بە زیاتر لە 2 ملیۆن لیرەی میسری (40 هەزار دۆلاری ئەمریکی) دەخەمڵێندرێت.

لە هەمان کاتدا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەلوبیە هەڵیانکوتایە سەر کۆشکێک کە سێ کەس بەڕێوەیان دەبرد، زیاتر لە دوو ملیۆن یاری ئاگرینی تێدابوو، کە بەهای زیاتر لە هەشت ملیۆن لیرەی میسری (160 هەزار دۆلار) بوو.

بەوتەی عەقید محەمەد ئیبراهیم لە وەزارەتی ناوخۆ، لەم دواییانەدا هێزە ئەمنییەکان کاریان کردووە بۆ سنووردارکردنی بازرگانیکردن بە یارییە ئاگرینەکان و کەرەستەی تەقینەوە، کە لەلایەن منداڵان و گەورەکانەوە بە هەمان شێوە لە سەرجەم پارێزگاکان بەکاردەهێنرێن.

لە لێدوانێک بۆ سکای نیوز عەرەبی ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی ناوخۆ سەرکەوتوو بووە لە گەیاندنی گورزی توند لە ژمارەیەکی زۆر لە بازرگانان و هاوردەکاران کە ئەم یارییە ئاگرینانە لە دەرەوە دەکڕن، ئەمە جگە لەوەی چەندین هەوڵی دروستکردنیان لە ناوخۆدا پووچەڵ کردووەتەوە.

بەرگریی شارستانیی هەرێم رێنمایی سەبارەت بە یارییە ئاگ�...

بەرگریی شارستانیی هەرێم رێنمایی سەبارەت بە یارییە ئاگرینەكان بڵاوكردەوە

فرۆشتنی تۆقتۆقە و یاری ئاگرین لە خانەقین قەدەغەیە

فرۆشتنی تۆقتۆقە و یاری ئاگرین لە خانەقین قەدەغەیە