نەخۆشی پێبووە

ئەمبوڵانسێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای بانگی بەیانی ئەمبوڵانسێک کە نەخۆشی پێبووە، لە رێگای مێرگەسۆر بۆ هەولێر نزیک گەلی ئەشکەوتان وەرگەڕاوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

دوای بیستنی هەواڵەکە دەسبەجێ پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە هەرمێ نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر و هەواڵەکەی بۆ پشت راست کردینەوە و وتی، لە کاتی گواستنەوەی بریندارێک ئەمبولانسێک لە گەلی ئەشکەوتان وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە موقیمێک گیانی لەدەستداوە، شۆفێرەکە و ئەو یاریدەدەرە پزیشکەش برینداربووە کە لەگەڵ بریندارەکە بوون.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، سێ کەس برینداربوون، کە یەکێکیان هەمان ئەو نەخۆشە یان ئەو بریندارەیە کە لە رێگای ئەمبوڵانسەکەوە ویستویانە بیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی هەولێر.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە 7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو قەدەغەیە

هاتوچۆى بارهەڵگرەکان لە 7ـى بەیانى بۆ 12ـى شەو قەدەغەیە