باسی شەقیقە و سەرئێشەیە
چەند هۆکارێک رۆڵ دەگێڕن بۆ بوونی شەقیقە
964+
جێگر مەحمود
لە دیدارە تەندروستییەکەی ئەمجارە، بانگی دکتۆر ئازاد حەسەن مان کردووە، تا بە وردی باس لە هۆکارەکان، نیشانەکان و رێگاچارەسەرە کاریگەرەکانی سەرئێشە و شەقیقە بکەین.
سەرئێشە و شەقیقە، یەکێک لەو هۆکارە تەندروستییانەی مرۆڤ زۆرجار بە ئازارێکی زۆرەوە پێوەی دەناڵێنێ و تووشی ژانەسەری توند یان مامناوەند دەبێ.
رەنگە، جێگەی پرسیار بێت کە چۆن بتوانیت جۆرەکانی سەرئێشە لە یەکتر جیابکەیتەوە؟ یان چ خۆراک و چالاکییەک دەتوانێت هێرشی شەقیقە زیاد بکات؟
ئەم پرسیارەنەمان لە دکتۆری پسۆری مێشک و دەمار دکتۆر ئازاد حەسەن کردووە.
چەند هۆکارێک رۆڵ دەگێڕن بۆ روودانی شەقیقە و سەرئیشە، ئەگەر تۆش یەکێکیت لەوانەی کە بەدەست ئەم ئازارەوە دەناڵێنیت، گوێگرتن لەم ئەڵقەیە دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت بۆت.