ئەو هاوکارییانەی کە لە دەربەندیخان دابەشکران. فۆتۆ: قایمقامیەتی دەربەندیخان
200 خێزان سوودمەند بوون
لە دەربەندیخان جلوبەرگ و خۆراک دەدرێت بە هەژاران
964+
ژووری هەواڵ
لە دەربەندیخان، 200 خێزانی کەمدەرامەت بە پێدانی جلوبەرک و سەبەتەی خۆراک هاوکاری کران، قایمقامیەتی قەزاکەش دەڵێت، جەخت لە یارمەتیدان و بەدەمەوە چوونی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژاران دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.3.2025، سلێمان محەمەد بە 964ـی وت، 200 سەبەتەی خۆراک کە پێکهاتبوو لە برنج و شەکر و رۆن و 200 پاکێجی جلوبەرگی بالە و نوێ دابەشکران بەسەر کەمدەرامەتانی قەزاکەدا.
هاوکارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی برابوونە قەزاکە.
لە هەرێمی کوردستان ساڵانە لە مانگی رەمەزاندا هەڵمەتی فراوان بۆ دابینکردنی پێداویستی و خۆراک بۆ هەژاران رێکدەخرێت و سەدان سەبەتەی خۆراک و جلوبەرگ دابەشدەکرێن.