ئه‌گه‌ر نیازی به‌كرێدانی ئۆتۆمبێله‌كانیان هه‌یه
له گه‌رمیان خاوه‌ن لاندگروزەر یان پاترۆڵ سه‌ردانى ده‌زگاى كاروبارى مین بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان حكومه‌ت رایگه‌یاندووه كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێك بۆ به‌ڕێوه‌برایه‌تى كاروبارى مین به كرێ ده‌گرێت.
ده‌زگاى مین، بانگەواز بۆ بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێویستی بەکرێگرتنی چوار ئۆتۆمبێلە لە جۆری (لاندگروزەر یاخود نیسان پاترۆڵ) شەش پستۆن بە کرێی مانگانە.
ئۆتۆمبێله‌كان بۆ رایی کردنی ئیشوکاری تیمەکانی مینلابردن لە کێڵگە مینەکان.
دوو ئۆتۆمبێل بۆ سنوری ئیدارەی گەرمیان و دوو دانه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ سنوری قەزای دەربەندیخان دەبێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه تاوەکو رۆژی چوارشەممە 26.3.2025 ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینى گەرمیان فۆرم دابەش دەکرێتبۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارن ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كرێ بده‌ن.