وردەکارى رووداوەکە
لەسەر رووداوى قەتڵوعامى خێزانەکەى گرێزە پۆلیس راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە
964+
وریا فەتاح
لەسەر رووداوەکەى گوندى گرێزەى سنوورى سەیدسادق کە تێیدا کوڕێک خۆیى پێنج ئەندامى خێزانەکەى کوشت، پۆلیسى سلێمانى راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، هۆکارى رووداوەکە کێشەى خێزانى بووە.
پۆلیس لە راگەیەنراوەکەدا رایگەیاندووە، کاتژمێر 11:10 خولەکى شەوى رابردوو، لە رووداوى تەقەکردنەکەى گوندى گرێزە ئاگادارکراونەتەوە و دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە.
ئاشکراشى دەکات، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (به‌شیر سالار محمد له‌دایكبووی 1998) به‌چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه و کوشتوونى كه پێكهاتوون له‌باوك و دایكی و دوو خوشك و برایه‌كی و دواتر خۆشی كوشتووه.
“له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌وه كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان كۆكرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیرا كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌روه‌ها ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادوه‌ری گواسترانه‌وه”، پۆلیسى سلێمانى وادەڵێت.
به‌بڕیاری دادوه‌ر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوه‌كه.
كوژراوه‌كان پێكهاتووه له:
سالار محەمەد عه‌بدولكه‌ریم له‌دایكبووی 1970
نیهایەت قادر ساڵح له‌دایكبووی 1975
سیما سالار محەمەد له‌دایكبووی 2005
سه‌هه‌ند سالار محەمەد له‌دایكبووی 2015
یارا سالار محەمەد له‌دایكبووی 2018
به‌شیر سالار محەمەد له‌دایكبووی 1998 (بكوژ)