ئەفسەرێک؛ گومانمان لە بکوژ هەیە

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمانی

964+

بڕوا مەجید

تەرمی چوار کەس لە شەش کوژراوەکەی گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، سەرەتا بردراونەتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزاکە، پەیامنێری 964 کە سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە دەڵی، سێ کەسیان لە رەگەزی مێ و یەک کەسییان لە رەگەزی نێر بووە.

تەمەنی ئەوان لە نێوان هەشت ساڵ بۆ 49 ساڵ بووە، جگە لەو چوار تەرمە کە ئەندامی یەک خێزانن، دوو تەرمەکەی دیکە راستەوخۆ لە گوندەکەوە بردراونەتە سلێمانی.

بڕوا مەجید، زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، درەنگانی شەو لە گوندەکە کە چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری قەزای سەیدسادق، ئەو گەنجە بە چەکی کڵاشینکۆف وەک باس دەکرێ بەهۆی “کێشەی کۆمەڵایەتی خێزانەکە”، تەقەی لە ماڵباتەکەی کردووە و پێنج کەسی لێ کوشتوون.

ئەوانەی کوژراون، دایک، باوک، دوو خوشک و برایەکی بکوژ بووە، کە دواتر بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە، خێزانەکە دوو کوڕیان لە رووداوەکە دەربازیان بووە، پەیامنێری 964 وتی، یەکێک کە کوڕەکان لە گوندی کانی پانکەی نزیک گرێزە بووە و ئەوی دیکەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێیە و لەسەر کار بووە.

ئەوەی گومانێلکراوە بە کوشتنی خێزانەکە، چەکی لە ملدا بووە، ئەوەش وایکردووە هێزە ئەمنییەکان ئەو بە گومانی کوشتنی خێزانەکەی بناسێنن، ئەوە زانیاری ئەفسەرێکە کە بەبێ ناوهێنان بۆ بڕوا مەجید پەیامنێری 964 باسی کردووە.

"کەسێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی و خۆشی کوشت"