لە سنوورى 37 پەروەردە

ئەمڕۆ مامۆستایانى گرێبەست موچە وەردەگرن

964+

وریا فەتاح

لە سنوورى 37 پەروەردە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ مامۆستایانى گرێبەستى پەروەردە موچەى مانگى دوو وەردەگرن، نوێنەرەکەشیان دەڵێت، دەبوو لەگەڵ مامۆستایانى میلاک وەریان گرتبا.

عەلى رەئوف، نوێنەرى گشتى مامۆستایانى گرێبەست راگیەاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.3.2025، لە سنوورى 37 پەروەردە موچەى مانگى دووى مامۆستایانى گرێبەست دابەش دەکرێت، هەروەها لە سنوورى پەروەردەى هەولێر و دهۆک و کەرکوک، موچەى مانگى هەشتى ساڵى پار دابەش دەکرێت.

سنوورى ئەو پەروەردانەى ئەمڕۆ موچەى مانگى 2ـى 2025ـى مامۆستایانى گرێبەستى پەروەردە دابەش دەکەن:

پەروەردەی کەرکوک بەشی کوردی

پەروەردەی رۆژئاوا سلێمانی

پەروەردەی رۆژهەڵات سلێمانی

پەروەردەی هەڵەبجە

پەروەردەی کەلار

پەروەردەی پشدەر

پەروەردەی کفری

پەروەردەی دوکان

پەروەردەی چەمچەماڵ

پەروەردەی سەیدسادق

پەروەردەی دەربەندیخان

پەروەردەی پێنجوێن

پەروەردەی شارەزوور

پەروەردەی شارباژێر

پەروەردەی قەرەداغ

پەروەردەی رانیە

پەروەردەی ناوەندی هەولێر

پەروەردەی دەشتی هەولێر

پەروەردەی دەورووبەرى هەولێر

پەروەردەی کۆیە

پەروەردەی شەقڵاوە

پەروەردەی سۆران

پەروەردەی رەوندز

پەروەردەی مێرگەسۆر

پەروەردەی چۆمان

پەروەردەی مخمور

پەروەردەی خەبات

پەروەردەی بەردەڕەش

پەروەردەی زاخۆ

پەروەردەی ئاکرێ

پەروەردەی شێخان

پەروەردەی سێمێل

پەروەردەی شەنگال

پەروەردەی ئامێدی

پەروەردەی تلکیف

پەروەردەی رۆژهەڵات، دهۆک

پەروەردەی رۆژئاوا، دهۆک

بەوتەى عەلى رەئوف، دەبوو مامۆستایانى گریبەست بە گوێرەى نوسراوى ئەنجومەنى وەزیران، لەگەڵ مامۆستایانى میلاک موچە وەربگرن،.

مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە،  کە تێکڕاى خەرجیى مانگانەشیان 19 ملیار دینارە.

عەلى رەئوف روونیشى کردەوە، جگە لە موچەى مانگى دووى 2025، لە سنوورى هەریەک لە پەروەردەکانى هەولێر و دهۆک و کەرکوک بەشى کوردى، موچەیەکى تریش بەسەر وانەبێژاندا دابەشدەکرێت کە موچەى هەشتى ساڵى 2024 کە ئەوکات وانەبێژ بوون.

لە هەولێر مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى تەمموزى 2024 و...

لە هەولێر مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى تەمموزى 2024 وەردەگرن