تایبەتمەندیی زیاتریان هەیە

کامێرا نوێیەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە رێگای سلێمانی – تاسڵوجە دانرانەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لەسەر شەقامی سلێمانی – تاسڵوجە دانرانەوە، كە تایبەتمەندی زیاتریان هەیە.

فەرهاد گورون بەرپرسی بەشی کامێراکان لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، ئێستا سەرقاڵی دانانەوەی کامێراکانی تۆمارکردنی خێراین لەسەر رێگای سلێمانی – تاسڵوجە، بە تایبەتمەندی نوێوە، كامێراكان لە حەوت جێگە دانراون.

باسی لەوەش کرد، کامێراکان یەک پۆینتن و تەنیا شوێنی خۆیان تۆمار دەکەن، ئەو کامێرایانە دەتوانن بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتییش تۆمار بکەن، بەڵام تا ئێستا نەیانخستونەتە کار و بۆ تۆماركردنی ئەو سەرپێچییانە پێویستییان بە بڕیاری سەرووی خۆیانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەمڕۆوە كامێراكانی تۆمارکردنی خێرایی لە رێگای تاسڵوجە...

لەمڕۆوە كامێراكانی تۆمارکردنی خێرایی لە رێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ سەرپێچى تۆمار دەکەن