دیمەنی بۆردومانکردنی ناوەندێک لە رۆژئاوای کوردستان _ وێنە: ئەرشیف
نەخۆشخانە داوای خوێن دەکات
لە کۆبانی بۆردومانە و حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە گوندی بەرخبۆتان و لە کۆبانێ بۆردومان کراوە و حەوت کەس کە ئەندامی یەک خێزانن گیانیان لە دەستداوە و دوو کەسی دیکە بریندارن، میدیایی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان دەڵێن، تورکیا بووە و لە ئاسمانەوە بۆردومانی کردووە.
ئەو گوندە دەکەوێتە باشووی شارەکە، نەخۆشخانەی کۆبانێ لەرێگەی بڵاوکراوە، داوای خوێنی A+ بۆ بریندارەکان دەکات کە یەکێکیان منداڵە و دەست و قاچەکانی پێ کراون، ئەوەش بە گوێرەی دیمەنێکی ڤیدیۆیی ناو نەخۆشخانەکە.
لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێکس، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، لەبارەی بۆردوومانەکە نوسیوویانە، لە دەستدرێژییەکی نوێی تورکیا، فڕۆکە لە گوندی بەرخبۆتان لە باشووری کۆبانی کۆمەڵکوژییەکی نوێیان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.
وەک ئەوان باسیان کردووە، بۆردومانەکەی تورکیا بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی حەوت هاوڵاتی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ بوون و کەسانی دیکەش برینداربوون.