دیمه‌نى به‌شێكی سه‌نته‌رى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ... وێنه: شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ.
شاره‌وانیش نازانێت سه‌رچاوه‌كه‌ى له‌كوێیه
بۆنه ناخۆشه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كاس و وڕ كردووه
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
بۆنێکی ناخۆش بەشێک لە گەڕەکەکانی چەمچەماڵی گرتووه‌تەوە، بەشێک لەهاوڵاتیان هۆکارەکەی بۆ ئەو کێڵگە پەلەوەریانەی دەرەوەی سەنتەری شار دەگەڕێننەوە، سەرۆکی شارەوانی دەڵێت، هێشتا بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه كه بۆنه‌كه له كوێوه دێت.
ئەو گەڕەکانەی كه زیاتر ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌یان لێ بڵاویبووه‌ته‌وه بریتیتن له راپەڕین، 48 کان، عەسکەریەکان، ئەنفالەکان و بەشێکیش لە ناو بازاڕی چەمچەماڵ.
ئاری ئازاد، دانیشتوی یەکێک لەو گەڕەکانەیە بە 964ـی وت، زیاتر لە هەفتەیه‌كه هەستیان بەم بۆنە کردووە، هێندە زۆرە تەنانەت ناتوانن لە دەرەوەی ماڵەکانیشیان بوەستن لەبەر ئەو بۆنە ناخۆشە و زیاتر بۆنی سوتاوی بۆن کڕوزێکی زۆر ناخۆشە.
وتیشی “ئەگەر بای بەهێز هەڵبکات بۆنەکە زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی شوێنەکە کەمێک بەرزترە لەو گەڕەکانە بۆیە بۆنەکە بەتەواوی ئەو گەڕەکانەدا بڵاودەبێتەوە”.
ئارى، داواکاره لە لایەنی پەیوەندیدار كار جیدى له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ئەم بۆنە بكات، چونكه ده‌ڵێت “وامان لێهاتوە نه‌توانین دەرگای چونەژورەوە بۆ ماڵەوە بەکراوەیی جێبێڵین”.
لایخۆشییه‌وه، ئارام نەجات سه‌رۆكى شارەوانی چەمچەماڵ بۆ 964 ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه كه بەشێک لەهاوڵاتیان ئاگاداریان کردونەتەوە لە هەبونی بۆنێکی ناخۆش لە بەشێک لەو گەڕەکانەی کە نزیکن لە دەرەوەی سەنتەری شار.
وتیشی “تاوه‌کو ئێستا سەرچاوەی بۆنەکەمان نەدۆزیەوەتەوه، بۆیه لە سبه‌ینێوە دەست دەکەین بەلێکۆڵینەوە لەو بابەتە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن