لە سلێمانییەوە ئاگر لە دڵی خانەقینییەکان بەردەدات

خوا لە تەنگانە رزگاری کردو خانوو بۆ ژنەکە و کچەکانی ئامادەکراوە

964+

راژان باجەلان

ڤیدیۆیەک لە سلێمانییەوە ئاگر لە دڵی خانەقینییەکان بەرداوە و بەم دەست و بە دەست کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە، پەیامنێری 964 لە سلێمانی چیرۆکی ئەم ژنەی گێڕایەوە، ئێستا هەموو خانەقین مشووری دەخۆن.

ئەم ژنە خەڵکی خانەقین، سێ کچی هەیە و هاوژینەکەشی نەخۆشە، خۆی سەختی و بژێوی ژیانی لە کۆڵ ناوە و خەرجی ماڵ بە شیرینی فرۆشتن دابین دەکات.

دوای ئەوەی، پەیامنێری 964 لە سلێمانی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کرد، خانەقینییەکان بە گڕوتینەوە دەیانەوێ کۆمەکی بکەن.

دکتۆر عەلی تالب یەکێک لەو کەسانەیە سەرپەرشتی کۆمەڵێک کاری خێرخوازی دەکات  بە 964ی وت، ئەو ژنە ئەگەر دەگەڕێتەوە خانەقین بۆ خۆی و خێزانەکەی ماڵ بە کرێ دەگرین و مانگانە بڕە پارەیەکی بۆ دابین دەکەین لەگەڵ سەبەتەی خۆراکیش.

هەروەها، مامۆستا عەلی سۆفی وەک کەسایەتی خێرخواز بۆ 964ی گێڕایەوە، کە هەڵمەتێکی رێکخستووە لە ناوبازاڕی شاری خانەقین بە دانانی سندوقێک بۆ کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک بۆ ئەوەی بیبات بۆ سلێمانی و سەردانی ئەو ژنە بکات و بەشێک لە پێداویستییەکانی بۆ بەستەبەر بکات.

بڕیارە بەیانی دووشەممە 17ی رەمەزان هەڵمەتێک بکرێت پاش بەربانگ کە سەردانی دوکانەکانی ناو بازاڕ بکرێت بۆ کۆکردنەوەی بڕە پارەیەک و لە نزیکترین کاتدا بەو ژنە بگەیەندرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە خێوەتەکەی خانەقین تا کۆتایی رەمەزان خواردن ئامادە د...

لە خێوەتەکەی خانەقین تا کۆتایی رەمەزان خواردن ئامادە دەکرێ