دەمیرتاش: دەبێت تورکیا مافی کورد بدات
حاسڵاتی ئەمشەو رۆژەڤی تورکیا و سوریا باسدەکات
+964
ژووری هەواڵ
ئەم نەورۆزە لەباکور گۆڕانکاری نوێ لە رێیە، بۆ تورکیا و سوریاش کاتژمێرەکانی رابردوو پێشهاتی نوێ هاتوونەتە پێشەوە، هەمووی لێرە لە حاسڵات کۆکراونەتەوە.
پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی نەورۆزەوە دەڵێت: بەپێویستی دەزانین هەموو چەکەکان بێدەنگ بکرێن و نەورۆزی ئەمساڵ بکرێتە نەورۆزی ئازادکردنی ئۆجەلان.
پەکەکە دەڵێت: خۆشحاڵین بانگهوازهكەی ئۆجەلان و بەیاننامەکەی پەکەکە له ئاستی ناوخۆ و له ئاستی نێودهوڵهتیدا به شێوهیهكی ئهرێنی پێشوازی لێكرا، بهڵام كات زۆر گرنگه.
لە راگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە: ههرچهنده هێرشه سهربازییهكانی سوپای توركیا بهراورد به ماوهی پێشوو تاڕادهیهك كهمی كردووه، بهڵام له ماوهی دوو ههفتهی ئاگربهستی تاكلایهنهدا، به گشتی 73 هێرشی ئاسمانی و 4175 هێرشی تۆپ و 8 هێرش به بهكارهێنانی چهكی قهدهغهكراو ئهنجامدراوه.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا هەموو مافێک بدات بە کوردانی تورکیا، بەڵام نابێت بە هیچ شێوەیەک رێگا بدرێت کوردەکانی ناوچەی خۆبەڕێوەبردنیان هەبێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە پەیامێکی بۆ میدیا تورکییەکان ناردووەو دەڵێت: دەبێت حکومەتی تورکیا لە چوارچێوەی یاسایی و دەستووریدا مەفەکانی کورد لە تورکیا دابین بکات.
ئەمڕۆ خەڵکی سوریا لە گۆڕەپانی ئومەوییەکان لە دیمەشق یادی 14 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشەکەیان کردەوە، ساڵی 2011 لەم کاتانەدا لە زۆربەی شارەکانی سوریا خەڵکی دژی رژێمەکەی ئەسەد رژانە سەر شەقامەکان.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ نوسیویەتی: سوپای ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی بینیوە بۆ نێوەندگیری لەنێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، بەهۆی ئەو نێوەندگیرییەوە رێکەوتنەکە گەیشتووەتە ئەنجام.
سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاند بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە هەموو موچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی سوریا موچەیەکی مانگانەی زیادەیان بۆ خەرج دەکرێت