وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە - وێنە: ئەرشیفی 964
پاش 37 ساڵ
یادی کیمیاباران کردنەکەی هەڵەبجە دوو رۆژ بەردەوام دەبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمساڵ لە كاتژمێر 9:00ـی به‌یانى، به‌ڕێپێوان خەڵک له به‌رده‌م باخى گشتیی هەڵەبجەوە، ده‌ڕۆنه سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان له‌وێ تاجه گوڵینه داده‌نرێت.
ئەمە دەستپێکی ساڵیای 37 هەمین ساڵەی کیمیاباران کردنەکەی هەڵەبجە دەبێ و ماوه‌ى دوو رۆژ چالاكی بۆ ئەو یادە رێکخراوە.
رۆژی هەینی 14.3.2025، كامه‌ران مسته‌فا، وته‌بێژى دەستەی ئامادەکاری 37ـەمین ساڵیاد كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه بە میدیاکانی وت، رۆژى یه‌كشه‌مه “ئاوه‌دانى و هاوكاریی” دەکەن دروشمی 37ـەمین ساڵیادى تاوانى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پلانەکە وایە، رۆژى 16ـی مانگ دانیشتووان و کەسوکاری شەهیدان و میوانان له به‌رده‌م باخى گشتیى هه‌ڵه‌بجه ئاماده ده‌بن، لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی به‌ڕێپێوان به‌ڕێ ده‌كه‌وین بۆ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدان له‌وێ ده‌ستده‌كه‌ین به دانانى تاجه‌گوڵینه.
هەروەها، رۆژى 17ـى مانگیش چەند چالاكییه‌ك بەڕێوەدەبرێن، کامەران مستەفا وتی، ئه‌مساڵ زۆربه‌ى چین و توێژه جیاوازه‌كان به‌شدارى له یاده‌كه‌دا ده‌كه‌ن، ئومێد دەکەین خه‌ڵك به‌ڕێزه‌وه ئه‌و رۆژه به‌ڕێ بكه‌ن.