"شۆفێری لەزەتی بۆ گەڕاوەتەوە"

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تیژڕۆیی 50٪ رووداوەکانی هاتوچۆیان کەمکردووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بە هەرسێ جۆری جێگیر، گەڕۆک و پۆینت بۆ پۆینت بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی رووداوەکانی سەختی هاتوچۆی بەرێژەی 50٪.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.3.2025، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل، لە ماوەی ساڵی 2024ـدا بەشدارییەکی گەورەیان لە پاراستنی گیانی خەڵک کردووە لە رێی کەمکردنەوەی لایەنی کەمی 50٪ـی رووداوەکانی سەختی هاتوچۆ کە ئەمەش بۆتە هۆی کەمبوونەوەی زیاتر لە 50٪ـی مردن و برینداری سەخت.

“شوفێریکردنی لەزەت و سەلیقەی بۆ گەڕاوەتەوە و سەرکێشی و پێشبڕکێ و لێخوڕینی نابەرپرسیاری تا ئەندازەیەکی گەورە کەم کردۆتەوە”، وەزارەتی ناوخۆ وا دەڵێت.

لەبارەی سیستمی نوێی راهێنانی شوفێری، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەو سیستەمەش هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.

کامێراکانی رێگەی کەرکوک حاڵیان باش نیە و فلاش فلاشێنەی...

کامێراکانی رێگەی کەرکوک حاڵیان باش نیە و فلاش فلاشێنەیانە