لەگەڵ دەستگیرکردنى دوو راوچى، دەستبەسەر دوو کەوى زیندودا گیرا.
شەوى رابردوو دوانیان دەستگیرکران
راوچییەکان بە رەمەزانیش کۆڵنادەن
964+
وریا فەتاح
بەم رەمەزانەش راوچییەکان واز لە راوکردن نایەنن و شەوى رابردووش دوو راوچى لە سنوورى بیارە دەستگیرکران، لەوەتاى رەمەزانیشە ئەوە شەشەم راوچین دەستگیربکرێن.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، شەوى رابردوو لە شاخى بەن کە دەکەوێتە سنوورى بیانە، مەفرەزەکانیان دوو راوچیان لە کاتى راوکردندا، دەستگیرکردووە،
وەک باسى دەکات، لەگەڵ دەستگیرکردنیاندا، دەستگیراوە بەسەر ئەمانەشدا.
دوو کەوی زیندو بەقەفەزەوە
یەک تــاپڕو نـۆ فـیشەکی تاپڕ
یەک مشاری دەستی بچوک
یەک لایت شەحنی بچوک
یەک ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەر میکزەمینی
لەوەتاى رەمەزانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە هەڵمەتەکانیان چڕ کردووەتەوە و لە 10 رۆژى یەکەمى ئەو مانگە، شەش راوچیان لە سنوورى هەڵەبجە دەستگیرکردووە.