کارگەیەکی دیکە لە سنووری عەربەت درایە دادگا - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لەسەر بڵاوکردنەوەی بۆنە ناخۆشەکە
کارگەیەکی دیکە لە سنووری عەربەت درایە دادگا
964+
شۆڕش قادری
لەسەر بڵاوکردنەوەی بۆنە ناخۆشەکە و پیسکردنی ژینگە لە سنووری عەربەت، کارگەیەکی دیکە درا بە دادگا.
“بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئەو بۆنەی کە لەهەوادا بڵاوبووەتەوە و بووتەهۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی قەزای هەڵەبجەی تازە و ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن و دەوروبەریان، لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت، کارگەیەک رووبەڕووى دادگا کرایەوە”، هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگەیە رێکخراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
لە ماوەی رابردوودا بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە سنووری عەربەت و شارەزوور ناڕەزایی هاوڵاتیان و مشتومڕی زۆری لێکەوتووەتەوە و بە قسەی هێمن کەمەرخان، تا ئێستا دوو کۆمپانیا و سێ کارگە لەسەر ئەو بابەتە دروانەتە دادگا و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.