حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

باخچەلی: دەرفەتێکی زێڕینمان لەبەردەستدایە

+964
ژووری هەواڵ

پەیوەست بە دۆخی باکوری کوردستان و تورکیاو شەڕو ئاڵۆزییەکانی سوریا گۆڕانکاری نوێ هەن، لە حاسڵات هەمووی کورت و پوخت کۆکراوەتەوە

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە بەیاننامەیەکی نوێدا راگەیاند: دەبێ دەستبەجێ پەکەکەو گروپەکانی سەر بە پەکەکە بێمەرج چەک دابنێن، ئەم بڕیارە دەبێ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ش بگرێتەوە.

باخچەلی لە بارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە دەڵێت: دەرفەتێکی زێڕینمان لەبەردەستدایە کە نابێت پشتگوێ بخرێت و پێشێل بکرێت، دەبێت دەستبەجێ ئەو پرۆسەیە رێوشوێنە پێویستەکانی خۆی وەربگرێت.

رۆژی 17ی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەنێوان دەم پارتی و مەهەپە بەڕێوەدەچێت، پێشبینی دەکرێت گوڕێکی بەهێز بداتە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دەم پارتی رایگەیاند: مەهەپە بە ئەرێنی وەڵامی داواکەی داوەتەوەو ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەو گفتوگۆ.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەڵێت: سەرەڕای راگەیاندی ئاگربەست، بەڵا سوپات تورکیا تائێستا چوارجار بۆمبی فسفۆڕی قەدەغەکراوی دژی گەریلا بەکارهێناوە.

فەیلەسوف و کۆمەڵناسی بەناوبانگی فەرەنسی ئەدگار مۆرینی رایگەیاند: پەیامەکەی ئیمراڵی سەبارەت بە ئاشتی و دیموکراتی تورکیا بۆ شکۆی مرۆڤایەتی پێویستە، من لێرەوە رایدەگەیەنم لایەنگری یەکێتی گەلانی کوردو تورک دەکەم.

شەڕو ئاڵۆزییەکانی سوریا درێژەی هەیە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: لەرۆژی پێنجشەممەوە 745 هاوڵاتی عەلەوی سیڤیل لە کەناراوەکانی سوریا و چیاکانی لازقییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوریاوە کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە: گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکی پشکنینی هەرێمی عەوارز لە گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشین، لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییەک برینداربوون.

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: راپۆرتی مەترسیدار دەربارەی کوشتنی خەڵکی سیڤیل لە سوریا هەن، لە نێویاندا منداڵ و کەسانی شەڕنەکەر هەن، دەبێ دەستبەجێ ئەو پشێشلکارییانە بوەستێندرێن.

حاسڵات: دوو رۆژە دەنگی تەق و تۆق لە غەزە نابیسترێت

حاسڵات: دوو رۆژە دەنگی تەق و تۆق لە غەزە نابیسترێت