پێشتر ژن كوشتن هەبوو ئێستا ژن سووتاندن
ژنان لە سلێمانی داوا دەكەن چیتر لە ژێر ناوی شەرەف نەكوژرێن
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ بەبۆنەی هەشتی مارسەوە ئەمڕۆ ژنان لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی رێوڕەسم و گردبوونەوەیان رێكخست و كۆبوونەوە.
ژنان داوا دەكەن چیتر ژنان لە ژێر ناوی شەرەف نەكوژرێن و مافەکانیان پارێزراو بێت.
پاکیزە حەمەئەمین چالاکوان بە 964 وت، ئامارەكانی ژن كوشتن زۆر زیادی كردووە، ئاشكراشی كرد، “پێشتر ژن كوشتن هەبوو، ئێستا ژن سووتاندن هەیە و چەندین كەیس لەو بارەیەوە هەیە، كە ژنان لە لایەن پیاوانیانەوە سووتێندراون”.
ئەمڕۆ 80 ساڵ بەسەر راگەیاندنی رۆژی جیهانیی ژنان تێدەپەڕێت و ژنانی كوردستانیش بە چەند چالاكی و رێوڕەسمێك یادەكە بەرز رادەگرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا