• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان

وێنەی دابەشكردنی نەوت لە یەكێك لە ناوچەكانی كوردستان

بەرمیلێک بە 60 هەزار

بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە لە ئەمڕۆوە بەغدا دەست بکات بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵیت لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 8.3.2025، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان ولە چەند رۆژی داهاتوودا بە نرخی هەرزان دەدرێت بە هاوڵاتیان، کە نرخەکەی 60 هەزار دینارە بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەگەر هەر خێزانێک 200 لیتر نەوت واتا بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت، ئەوا نەوتەکە بەشی نزیکەی 250 هەزار خێزان دەکات.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدڕاڵ تەنیا رەزامەندیی لەسەر (19%)ـی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.

یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە سلێمانی

یەکەم کاروانی نەوتی سپی عێراق گەیشتە سلێمانی

هەر 30 رۆژجارێک کارەکانی شەقامی 100 مەتری بۆ شارەوانی روون دەکرێتەوە

باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی _ وێنە: راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی

بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانییە

هەر 30 رۆژجارێک کارەکانی شەقامی 100 مەتری بۆ شارەوانی روون دەکرێتەوە

964+
محەمەد فاتیح

ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا هەر 30 رۆژ جارێك یاداشتی چۆنیەتی كارەكانی بەرەو پێشچونی شەقامى 100مەتری شاڕێی بابان بخرێتە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن.
ئەنجومەنەكە بڵاویكردەوە له كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا، بانگهێشتی ئەندازیاری سەرپەرشتی شەقامی 100م شاڕێی بابان كرا بۆ ڕونكردنەوەی چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارەكانی ئەو پرۆژە ستراتیژییەی شارى سلێمانی.
وتيشى، لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر خێراتركردنی كارەكانی ئەو شەقامە گرنگە بەشەو و ڕۆژ، هەروەها خێراتركردنی كاری ڕوناكی و ستونەكانی كارەبای بەپێویستزانرا.
ئەندامانی ئەنجومەنى شارەوانی سلێمانی داوایان لە ئەندازیاری سەرپەرشتكرد، هەر 30 ڕۆژ جارێك یاداشتی چۆنیەتی كارەكانی بەرەو پێشچونی شەقامەكە بخاتە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەن.

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدان...

شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدانی زەوی