گەشتی هەواڵەکان
ئاوى كه‌لار به‌دواى راستى و دروستى پارچه ئێسكه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و كاكه‌ییه‌كانیش له شنگالن و مۆسیقا ده‌ژه‌نن
964+
ژووری هەواڵ
له دوێنێوه باس باسی ده‌ركه‌وتنى چه‌ند پارچه ئێسكێكه له كه‌لار، كه گوایه له‌ناو بۆرى ئاوى ماڵان له‌كاتى هاتنه‌وه‌ى ئاو، له گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕین ده‌ركه‌وتبێت، هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه شتێكی وا رووبدات، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كیانه‌وه سه‌ردانى هه‌ندێك ماڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه.
پارچە ئێسک لە ئاوى خواردنەوەدا دۆزراوەتەوە؟
كاكه‌ییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و كه‌ركوك ئه‌مڕۆ له شنگالن، هه‌م مۆسیقا ده‌ژه‌نن و هه‌میش ئه‌و پێنج هه‌زارقه‌ڵه‌م هه‌ناره‌یان به دیاری پێده‌ده‌ن كه له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانه‌وه بۆیان ئاماده‌كردوون به‌مه‌به‌ستى چاندن و په‌ره‌پێدانى هه‌نار له سنوورى شنگال.
ئه‌مڕۆ كاكه‌ییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى و كه‌ركوك له شنگال مۆسیقا ده‌ژه‌نن
له‌ناو مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زانین و هاكا له ده‌رگاتان درا به‌ناوى ژینگه‌پارێزان داواى پاره و جه‌ژنانه‌تان لێده‌كرێت، ئه‌مه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رووده‌دات، به‌لام ده‌بێ وریا بین ئاخۆ ئه‌وانه‌ى داواى پاره و جه‌ژنانه ده‌كه‌ن، به‌ڕاست ژینگه‌پارێزن ؟
ماوه‌ى دوو ساڵه قه‌زاى ئاكرێ به‌ده‌ست ئه‌و سوڵكه‌رانه گیری خواردووه كه به‌ناوى كارمه‌ندی كۆمپانیا و ژینگه‌پارێزییه‌وه داواى جه‌ژنانه له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى پۆلیس ئاگادار بكرێته‌وه و رێكار بگرێته به‌ر.
له ئاكرێ به‌ناوى كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه داواى پاره له هاوڵاتیان كراوه
هەروەک حەسەن گەرمیانى بە دەنگە ئەفسوناوییەکەى دەڵێت، دیسان بارانە، بەڵام ئەوەتا کەشناسى هەرێم دەڵێت، ئەم دوو رۆژە دیسان بارانە و لە ئێوارەشەوە له‌هه‌ندێك ناوچه دەستپێدەکات.