وێنه‌ى هه‌ندێك له شوێنانه‌ى سزا دراون.... وێنه: قایمقامییه‌تى ئاكرێ.
كافتریا و پێشانگایه‌كیش داخراون
له ئاكرێ دوو بریكارى غازى ماڵان و به‌نزینخانه‌یه‌ك سزادران
964+
فەرهاد حەسەن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى ئاكرێ به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان و سه‌رپێچیكردن، شوێنكارى جیاواز سزادراون و داخراون، سزادانه‌كه‌شیان به پێبژاردنى پاره بووه.
قایمقامییه‌تى قه‌زاى ئاكرێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا لیژنه‌كانى چاودێریكردنى بازاڕ دوو بریكارى فرۆشتنى غازیان سزاداوه، یه‌كه‌میان به 500 هه‌زار دینار و دووه‌میشیان به 250 هه‌زار دینار، به‌نزینخانه‌یه‌كیشیان به 500 هه‌زار دینار سزا داوه.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت “سزادانى ئه‌م شوێنانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى دهۆكه‌وه جێبه‌جێكراوه”.
هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا لیژنه‌ى هاوبه‌شی چاودێریكردنى كافتریا و گازینۆكان، كافتریایه‌ك و پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێلیان به‌هۆى سه‌رپێیكردن له رێنماییه‌كانیان داخستوون.