بریکارێکی غاز لە سلێمانی _ وێنە: 964
"گرێبەستمان نەکردووە"
سامانە سروشتییەکان: بەهۆی سەرماوە نرخی غاز بەرزبووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، سەرقاڵی چارەسەری كێشەی بەرزبوونەوەی نرخی غازە كە ماوەیەكە بەهۆی شەپۆلی سەرماوە خواست لەسەری زیادبووە و بەهۆیەوە نرخەكەی بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.6.2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی غاز بەهۆی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواستەوەیە و لە نزیکەوە سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن.
وەزارەتەکە باس لە هەواڵی بەشێک لە میدیاکان دەکات و دەڵێت، بە توندی ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە كەناڵێكی راگەیاندن نابەرپرسانە و دوور لە راستی باس لەوەدەكات حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی بۆ دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان كردووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەشڵێت، “حكومەت گرێبەستی لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەك نەكردووە بو دانانی سیستمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت لە دادگا سكاڵا دژی ئەو كەناڵە تۆماردەكات”.