لەسەر بودجەی تەندروستی هەڵەبجە

بایی یەک ملیار دینار ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە دابینکرا

964+

شۆرش قادری

نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە ئاهێکیان بەبەردا هاتەوە و بایی یەک ملیار دینار ئامێر و کەرەستەی پزیشکیان بۆ دابین کرا.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لە سەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییەکە و بە گوژمەی یەک ملیار دینار دەیان ئامێری پێشكەوتوو بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابینكران”.

“ئامێرەکان بۆ چارەسەر و دیاریکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانن و یەکێکیان ئامێری (CBCT)ـیە کە تایبەتە بە سەنتەری ددان و لە هەموو نەخۆشخانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەو یەک دانە هەیە کە بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین کراوە”، د. ئازاد وای وت.

باسی لەوەش کرد، ئەو ئامێرانە دەدرێن بە بەشی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و بەگەشتی، سەرجەم نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە بێبەش ناکرێن.

مواسەفاتی نوێی تەندروستی بۆ ئەمبوڵانسەکانی هەڵەبجە زی...

مواسەفاتی نوێی تەندروستی بۆ ئەمبوڵانسەکانی هەڵەبجە زیادکرا

تەندروستیی هەڵەبجە: دەسەڵاتی خەرجکردنی هەموو پارەیەکم...

تەندروستیی هەڵەبجە: دەسەڵاتی خەرجکردنی هەموو پارەیەکمان لێسەندراوەتەوە