لە هەڵەبجە 10 شوێنکار سزادران
"رێگە نادەین تەندروستی هاوڵاتیان بخرێتە مەترسییەوە"
لە هەڵەبجە 10 شوێنکار سزادران و خۆراکی ماوەبەسەرچووش دەستی بەسەرداگیرا
شۆڕش قادری
تیمەکانی تەندروستی هەڵەبجە لە مانگی رەمەزاندا چاوکراوەن و رێگەنادەن خۆراک و کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو لە بازاڕدا ساغ بکرێنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا 10 شوێنکاریان سزادا.
ئەکرەم محەمەدئاغا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی وت،” لەدرێژەی هەڵمەتی ورد و چڕی پشکنین بۆ مارکێت و کارگەکانی شیرینی و ترشیات و شوێنە گشتیەکان، تیمەکانمان سەردانی چەند شوێنکارێکیان کرد و رێنمایی تەندروستیان پێدان”.
“بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، چوار شوێن سزای دارایی دران و شەش شوێنکاریش سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدرا، بڕێکی زۆریش خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا”، ئەکرەم محەمەد ئاغا وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکانیان لەماوی مانگی رەمەزاندا بەردەوام دەبێت و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن بە خۆراکی نەشیاو، تەندروستی هاوڵاتیان بخرێتە مەترسییەوە.