بەنیازبوون لە سلێمانیش دزی بکەن

باندێکی دزیکردن لە رانیە دەستگیرکران

964+

شۆڕش قادری

لە رانیە شەش دز دەستگیر کران کە ماتۆڕی سێ تایەیان دزیوە و بەنیازیشبوون لە سلێمانی دزی دیکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو دوو ھاوڵاتی لە نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی رانیە، سکاڵایان تۆمار کرد کە بە وتەی خۆیان ھەردووکیان ماتۆڕی سێ تایەیان لێدزراوە، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە.

“دوای رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە و بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکراکردنی ناسنامەیان، توانرا شەش تۆمەتبار لە لایەن هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەوە بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی راپەڕین و بنکەی پۆلیسی بالیسان دەستگیر بکرێن، کە پێش دەستگیرکردنیان بە نیازی تاوانی تری دزیکردن بوون لە سلێمانی”، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.

ئەوانەی بە تاوانی دزی دەستگیر کراون ئەمانەی خوارەوەن؛

1-(ئ، ر) دانیشتووی حاجیاوا

2-(ر، ح) دانیشتووی سەروچاوا

3-(ز، م) دانیشتووی بالیسان

4-(ت، م) دانیشتووی بالیسان

5-(ع، ر) دانیشتووی بالیسان

6-(د، س) دانیشتووی حاجیاوا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکراشیکردووە، دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، دواتر بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران

دوو کۆنەدزی قەل و قاز لە رانیە دەستگیر کران

لە سلێمانی پیکابێکیان دزی و لە رانیە دەستگیر کران

لە سلێمانی پیکابێکیان دزی و لە رانیە دەستگیر کران