گرافیک :964+
نزیكه‌ى 20 هه‌زار دینار
نرخی یەک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 2 لە پارێزگای دهۆک دیاریكرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له پارێزگاى دهۆك نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده بۆ ماڵه‌كان دیاركرا، كه له‌مانگى شوبات بۆ هه‌ر ئه‌مپێوێك 19 هه‌زار و 500 دینار دیاریكراوه، به‌قسه‌ى کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانیش، بەراورد بە مانگی رابردوو 500 دینار کەمترە .
ئەمڕۆ یەکشەممە 2.3.2025، هەکار هروری سەرۆکی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگاى دهۆک بە 964ـی راگه‌یاند، لە مانگی شوباتدا مۆلیدە ئەهلییەکان 450 کاتژمێر کاره‌بایان داوه به هاوڵاتیان، بۆیه نرخی هه‌ر ئەمپێرێكیان به 19 هەزار و 500 دینار دیارکردووە.
وتیشی “مانگى رابردوو نرخی ئەمپێرێک 20 هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی مانگی رەمەزانەوە 500 دیناریان لێ کەمکراوەته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، له‌ماوه‌ى مانگى شوباتدا به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنمایه‌كانیان ژمارەیەک مۆلیدە سزادراون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن