"سوودمەندانی گوندی کۆرییش دەتوانن زەوی وەربگرنەوە"

شارەوانیی هەولێر: تا یەک فەرمانبەر مابێت دابەشکردنی زەوی ناوەستێت

964+

شۆڕش قادری

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە هەولێر بەردەوامە و شارەوانییش دەڵێت، تا یەک فەرمانبەر مابێت، دابەشکردنی زەوی ناوەستێت.

نەبەز مستەفا بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لە رێی 964ـەوە موژدەی دایە فەرمانبەران و بە تایبەتیش سوودمەندانی گوندی کۆری و وتی، ” ئەو کەسانەی لە گوندی کۆری زەوییان وەرگرتووە بە سوودمەند هەژمار ناکرێن و دەتوانن زەوی وەربگرنەوە.”

دڵنیاییشی دا لەوەی تا یەک فەرمانبەر لە سنووری هەولێر مابێت، دابەشكردنی زەوی ناوەستێت.

بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە و چەند مانگێکە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەستیپێکردووە.

قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

قۆناغی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەست پێدەکات

لیستى ناوى 5 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە کە لە هەولێر زە...

لیستى ناوى 5 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە کە لە هەولێر زەویان بۆ دەرچووە