لەمساڵدا
لە عەلوەى کەلار 246 تۆن سەوزە و میوە دەستى بەسەرداگیراوە
964+
وریا فەتاح
لە دوێنێوە 26 تۆن پەتاتە و لیمۆ لە عەلوەى کەلار دەستیان بەسەرداگیراوە و لە 2025یشدا ئەوە 246هەمین تۆن بەرهەمە کە لە عەلوەى کەلار دەستى بەسەردا دەگیرێت.
دکتۆر محەمەد کوێخا زەند، بەڕێوەبەرى تاقیگەى کۆنتڕۆڵى جۆرى کشتوکاڵى گەرمیان بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ یەک تۆن لیمۆى نەشیاو بۆ خواردنمان لە عەلوەى کەلار دەستبەسەرداگرت، دوێنێش 25 تۆن پەتاتە”.
بە وتەى بەڕێوەبەرى تاقیگەى کۆنتڕۆڵى جۆرى کشتوکاڵى گەرمیان، تەنیا لە 2025دا، توانیویانە دەستبگرن بەسەر 246 تۆن سەوزە و میوەى نەشیاو بۆ خواردن.
روونیشى کردەوە، زۆرینەیان پەتاتە بوون و دواتر پرتەقاڵ و پیاز و تەماتە و لیمۆ و شووتى و کاهوو.
وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەو سەوزە و میوانە زۆرینەیان لە ئێرانەوە داخل دەکرێن، بەڵام لە مەرز و دەروازە سنوورییەکان یان پشکنینیان بۆ ناکرێت یان بە شێوەى قاچاخ داخل دەکرێن.
جەختیش دەکاتەوە، 24 کاتژمێر کۆنتڕۆڵی جۆری عەلوەی کەلار کار دەکات لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان بە پشکنینی بەردەوام و لەناوبردنی ئەو سەوزەو میوە و بەروبومە کشتوکاڵیانەی کە شیاوی خواردن نین و لە پشکنینەکانیان دەرناچن.