لە توركیا و باكووری كوردستان پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان كرا، فۆتۆ: ئاژانسەكان
پەیامە مێژووییەكە
پارتەكەی سەرۆكی توركیا چۆن پێشوازییان لە بانگەوازەكەی ئۆجەلان كرد؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارتی داد و گەشەپێدانی دەوڵەتی تورکیا، كە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا سەرۆكایەتی دەكات، رایگەیاند چاوەڕێی ئەنجامی بانگەوازەكەی سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان دەكەن.
ئیفكان ئەڵا جێگری سەرۆكی پارتەكەی ئەردۆغان ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.2.2025 بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، پارتەکەی چاوەڕێی ئەنجامی ئەو بانگەوازەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە) دەکات.
وتیشی، “جەوهەری بانگەوازەکە بریتییە لە دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەكە، ئێمە سەیری ئەنجامەکەی دەکەین”.
“ئەگەر پەكە*كە* وەڵامی ئەم بانگەوازە بداتەوە و چەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە، تورکیاش لە کۆت و بەندەکانی رزگاری دەبێت”، ئەمەش قسەی جێگری سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیایە.
پەکەکە داواکەی ئۆجەلان قبوڵ دەکات
عەبدوڵا ئۆجە*لان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێكی مێژووییدا، كە لە لایەن شاندی دەم پارتییەوە بۆ ئێمراڵی، لە ئیستەنبوڵ پێشكەشیان كرد، داوای لە حزبەكەی كرد كۆنگرە بكەن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەك دابنێن.
ململانێی چەكداریی پەكە*كە* و توركیا لەوەتەی 1984ـەوە دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بە هەزاران كەس لە هەردوولا كوژراون، رێبەری پەكەكەش لەوەتەی 1999یەوە دەستگیركراوە و لە زیندانی ئیمرالییە.
ئۆجەلان
تهنیا لهماوهى 23 رۆژى ئاگربهستدا
رۆژانە لانیکەم 44 هێرشی جۆراوجۆر لەلایەن تورکیاوە بۆ سهر ناوچەکانی گهریلا ئەنجامدراوە
حاسڵاتی ئەمڕۆ
تاکە چارە کردنەوەی دەرگای ئیمرالییە و دەم پارتیش لەگەڵ پارێزەرەکان کۆبووەوە
بەرپرسێک: ترسی دروستکردووە
لە دێرەلووک تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پەکە-کە ئەنجامدا
پڕۆسەى ئاشتى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان: پشتگیرى لە هەر هەوڵێکى چارەسەرى ئاشتیانە دەکەین
بانگەوازەكە ئەرێنییە