بازاڕێکیش دەکرێتەوە

لە زاخۆ 25 فڕن بێبەرامبەر سەموون دەدەن بە هەژاران

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ مانگی رەمەزان 25 سەمونخانەی لە گەڕەکی جیاجیا دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی بێ بەرامبەر سەمون بە هەژاران بدەن و هیچ بڕە پارەیەکیشیان لێ وەرنەگرن.

هەر ئەمە بەتەنیا نا، بەڵکو بازاڕێکی تایبەتیش بە مانگی رەمەزانیان دەستنیشانیان کردووە کەرەستە خۆراکیەکان و شیرەمەنی و خورما و ئازوقە بەبێ قازانج وەرگرتن دەفرۆشن بە هاوڵاتیان.

کوڤان سیتو، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی زاخۆ بە 964ـی وت، “ئیدارەی زاخۆ تێچووی تەواوی سەمونخانەکان لەئەستۆ دەگرێت و بەپێی دابەشبوونی جوگرافی سەمونخانەکان لە گەڕەکی جیاجیا دەستنیشان کراون”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بازاڕێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان لە زاخۆ دەکرێتەوە

بازاڕێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان لە زاخۆ دەکرێتەوە