شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان
داوای چی دەكەن؟
پەکەکە داواکەی ئۆجەلان قبوڵ دەکات
+964
ژووری هەواڵ
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە پەکەکە دەست 964 کەوتووە، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا پارتی کرێکاران بە راگەیەندراوی فەرمی وەڵامی داواکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەداتەوە و بە ئەگەری هەرە بەهێز پرۆسەی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە قبوڵ دەکات.
هاوکات پارتی کرێکاران داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکات و داواش دەکات دۆسیەی مافەکانی کورد ببرێتە پەرلەمان و لە دەستووری تورکیادا جێگیر بکرێت.
ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2025 پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لایەن شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی خوێندرایەوە و تێیدا ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد، كۆنگرە بكەن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەك دابنێن.