ساتی ئازادکردنی ریشۆڵەکان. فۆتۆ: قایمقامیەتی هەولێر
دەستیان بەسەردا گیرابوو
لە هەولێر 1000 ریشۆڵە گەڕێندرانەوە بۆ ناو سروشت
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی شارەوانی و قایمقامیەتی هەولێر لەدوای دەستبەسەرداگرتن، نزیکەی یەک هەزار باڵندەیان لە جۆری “ریشۆڵە” ئازاد کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.2.2025، قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، دەستیانگرت بەسەر نزیکەی یەک هەزار “ریشۆڵە” کە بەشێوەی نایاسایی راوکرابوون، دواتر بڕیار درا بە ئازادکردنیان بۆ نێو سروشت.
قایمقمایەتی هەولێر دەشڵێت، راوکردنی “ریشۆڵە” کە وەک باڵندەیەکی کێوی هەژمار دەکرێت، بەگوێرەی یاسا قەدەغەیە و رێگە بە راوکردنی نادرێت.
رێنمای ژماره 1ـی ساڵی 2021ـی تایبه‌ت به راوكردن هەر کەسێک بە نایاسایی راو بکات، ئه‌وه سزاده‌درێت به حه‌پس كردن له ماوه‌یه‌ك كه له مانگێك كه‌متر نه‌بێت، یان به پێبژاردن به بڕێك كه له 150 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت و له 200 ملیۆن زیاتر نه‌بێت یان به هه‌ردو سزاكه.