هەولێر

بازاڕی ئیسکان پاككرایەوە و بۆ مانگی رەمەزان ئامادە دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەر لە هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز تەواوی بازاڕی ئیسکان، لە لایەن تیمەكانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزییەوە شۆردرا و خاوێنکرایەوە،

راگەیاندنی شارەوانیی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.2.2025 لە پێناو نیشاندانی پاکوخاوێنی و بەخشینی سیمایەکی جوانتری بازاڕی ئیسکان بۆ پێشوازیکردن لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بە هەماهەنگی لەگەڵ کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر هەڵمەتی شووشتن و خاوێنکردنەوەی تەواوی شۆستە و شەقامەکانی بازاڕی ئیسکانیان ئەنجام دا.

شارەوانیی هەولێر دەڵێت، بە کەرەستەی تایبەتی پاککردنەوەی چینی چەوری شۆستەکان و رەخساندنی ژینگەیەکی خاوێن بۆ کاسبکارانی بازاڕی ئیسكان ئەنجام درا، هەڵمەتەکەش بە شێوەیەکی فراوان لە رێگای تانکەری ئاو و هێزی مرۆیی ژینگەپارێزان بەڕێوەچوو .

بازاڕی ئیسكان خۆی هەموو كات قەرەباڵغە، بە تایبەتی لە شەواندا، بەڵام لە مانگی رەمەزاندا كەشی رەمەزان لەوێ تایبەتە و جەنجاڵی و قەرەباڵغییەكەی زیاترە و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەكەن.

شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردادێت

شەقامى ئیسکان گۆڕانکارى بەسەردادێت