دیمەنی چاندنی نەمام لە کفری.وێنە.پەیجی قایمقامیەتی قەزای کفری
بە 2000 هەزار نەمام
کفری سەوز دەکرێت
964+
توانا نەقی
پرۆژەی سەوزکردنی کفری لە لایەن رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت و بە هاوکاری قایمقامیەتی قەزای کفری دەستی پێکرد کە تیادا 2000 نەمام دەچێندرێت.
قایمقامیەتی کفری بڵاویکردەوە پرۆژەی سەوزکردنی قەزاکە بە هەماهەنگی قایمقامیەتی کفری و خۆبەخشانی ژینگەیی و بە هەڵمەتی چاندنی 2000 نەمام دەستیپێکرد.
دەشڵێت، دوو هەزار نەمامەکە لە جۆرەکانی ئەلبیزیا، ئەکاسیا و نارجن و لە چەند گەڕەکێکی قەزای کفری دەچێندرێن.
هەر ئەم پرۆژەیەی ئێستا نییە بەڵکو بڕیاردراوە لە داهاتوو دا بە چاندنی 10 هەزار نەمام زۆرینەی گەڕەکەکانی کفری سەوز بکرێن و رۆسەکە درێژەی هەبێت.
قایمقامیەتی قەزاکە داوای ئەوەش دەکات هەموو لایەک هاوکاریان بن لە لێدانی بیری ئاو و نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوریەکان بۆ ئەوەی کفری بەرەو شارێکی گەشتیار و کەلەپوری هەنگاو بنێت.