رێژەی هەژاری چۆن دیاری کراوە؟

دهۆک هەژارترین و بێ کارترین پارێزگای کوردستانە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەنجامێکی روپێوی دەریخستووە، 8.6%ی هەژارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستانن، لە نێویاندا دهۆک هەژارترین و بێ کارترین پارێزگای کوردستانە، هەولێریش خۆشگوزەرانترین پارێزگایە.

ئەم ئەنجامی روپێووییەکە کە ماوەی یەک ساڵ تیمی تەکنیکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان پێوەی سەرقاڵ بوون، لە 15.7.2023 بۆ 15.7.2024.

ئەنجامەکە بەمجۆرە دەرکەوتووە، لە دهۆک رێژەی هەژاری 14.8% و بێکاری 17.47% بووە، سلێمانی هەژاری 7.9% و ببێکاری 13.61 بووە و هەولێر هەژاری تێیدا 5.9% و بێکاری 14.79 بووە.

ئەنجامەکان، وەک رووپێوى ئابوورى و کۆمەڵایەتى خێزان لە هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی 2023-2024 دیاری کراوە، ئەو رووپێوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم به‌ هه‌ماهه‌نگى و پاڵپشتى تەکنیکى و دارایى بانكى نێودەوڵەتی بەڕێوەبراوە.

دەستەی ئاماری هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 26.2.2025 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، له‌رێگاى پرسیارنامه‌یه‌ك کە پێکهاتووە له‌ 25 به‌ش‌ لە بابەتەکانى‌، “تایبه‌تمه‌ندییه‌ دیمۆگرافییه‌كانى خێزان، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستى، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنى جه‌سته‌، كارو بێكارى، ئاسایشى خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجى تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه‌، دادپه‌روه‌رى” داتاکان دەستخراون.

هەروەها، هێڵى هه‌ژارى هه‌ژماركراوە بە 137,000 هەزار دینار بۆ هه‌ر تاكێك، وە لە هەرێمى کوردستان قەبارەى خێزان پێکهاتووە لە پێنج کەس، واتە ئەو خێزانانەی مانگانە 685 هەزار دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنى پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێڵى هەژارى.

خشتەی رووپێویەکە؛