مینی ڤاڵمارای پاشماوەی جەنگ لە چیاکانی کوردستان
تیمێکی کاروباری مینی سلێمانی کارەکەی کردووە
دوای بەدواداچوونێکی 964 مینەکانی چیای ماکۆک تەقێنرانەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای بەدواداچوونێکی 964 مینەکانی چیای ماکۆک لە حاجیاوای سەربە دەڤەری راپەڕین لەلایەن دەزگای کاروباری مینی سلێمانی تەقێنرانەوە.
ئەمجارە کە چویتە چیاى ماکۆک وریاى مین بە
رۆژی 20.12.2024 گروپى شاخەوانى حاجیاوا کە لە هەشت کەس پێکهاتوون، چوونە چیاى ماکۆک و مینێکیان بینی، رۆژی دواتر 964 لێدوانی لە رەوەند حەسەن ئەندامێکى گروپەکە وەرگرت و ئەو وتی، ئەوە یەکەمجارە لەماوەى 15 ساڵدا لوغم لە چیاى ماکۆک دەبینن، بەڵام ساڵى پاریش زیاتر لە 10 لوغم دۆزرابوونەوە لە ماکۆک و تیمێک هەڵیگرتبوونەوە.
داوایشی کرد، هەر کەسێک بۆ شاخەوانى یان بۆ کارێکى تایبەت دەچێتە چیاى ماکۆک، پێویستە بە وریاییەوە رێ بکات و ئاگادارى مین بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025 ئەزوەر جەعفەر بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا بە 964ـی وت، “چەند مانگێک دەبێ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی لە چیای ماکۆک و دەورووبەری کار دەکەن و ئەمڕۆش 30 مینیان تەقاندووەتەوە”.
“رووبەری ئەو ناوچەیە 18 بۆ 20 دۆنم زەوی دەبێ کە پاشماوی مینی رژێمی پێشووی بەعسی لێ دەبینرێ و تیمەکەش بەردەوام دەبێت بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو مینانە”، ئەزوەر جەعفەر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵانی رابردوودا چەند کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مین لەو دەڤەرە برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.