خاوەنەکەی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

دوكانێكی جلوبەرگی منداڵان لە كەركوک سووتا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

دوکانێکی جلوبەرگی منداڵان لە بازاری حەسیرەکەی كەركوك بە تەواوی سووتا، بە وتەی خاوەنەکەی زیانەکەی زیاتر لە 60 هەزار دۆلارە و هۆكارەكەشی شۆرتی کارەبا بووە.

رووداوەكە ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025 روویداوە و ئاسو ئەحمەد خاوەن دوکانەکە بە 964ـی وت، بۆردی کارەبای دوکانەکە شۆرتی کردووە بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە، سەرجەم جلوبەرگەکان سووتاون.

وتیشی، لەسەر دوکانەکە کۆگایەکمان هەیە بەر لە چەند رۆژێک بازاڕی جلوبەرگمان کردووە بۆ جەژن، ئەویش هەمووی سووتاوە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە، کە زیاترە لە 60 هەزار دۆلار .
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی کەرکوک بە 964ی وت، دوای چەند خولەکێک گەیشتینە سەر ئاگرەکە، بەڵام بەداخەوە سەرجەم جلوبەرگ و پێداویستی ناو دوکانە سووتاوە، بە پێی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی هۆکاری ئاگرەکە بۆ شۆرتی کارەبا دەگەڕێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە

ئاگر لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر کەوتەوە