پۆلێك پێشمەرگە لە كاتی خولدا. فۆتۆ: وەزارەتی پێشمەرگە
دوای زیاتر لە ساڵێک
بەغدا رەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی 430 پێشمەرگە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی 430 پێشمەرگە و بڕیارە لە لیوای 20ـی هاوبەشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق دەستبەکار بن.
ئەمڕۆ سێشەممە 25.2.2025، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە 964ـی راگەیاند، کێشەی دامەزراندنی ئەو 430 پێشمەرگەیە چارەسەر کرا کە زیاتر لە ساڵێکە سەرەڕای جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان، هێشتا نە موچەیان وەرگرتووە نە دەستبەکاربوونیان بۆ کراوە.
ئەو پێشمەرگانە مانگی نۆی 2023 لە وەزارەتی پێشمەرگە چاوپێکەوتنیان کرد، سێ هەزار و 777 کەس لە 2.12.2023 راهێنانیان دەستپێکرد و جگە لە 430 کەسیان ئەوانەی تر دامەزران.
لە رێکەوتی 15.7.2024 وەزارەتی پێشمەرگە چەند ناوێکی دیکەی بڵاوکردەوە، کە ئەو 430 کەسە بوون، دواتر چوونەتە دیالە و چاوپێکەوتنیان کرد و بایۆمەتریشیان تەواو کردووە.