کیلۆیەک و 800 گرام مادەی هۆشبەریان پێبووە

لەهەولێر باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا رووبەڕووی ئاسایش بوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکاندا توانیویانە سێ کەس دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو باندەدا رووبەڕووی هێزەکانیان بوونەتەوە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست گیراوە بەسەر یەک کیلۆ و 800 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ، مەریجوانە، هیرۆیین و چەند پارچە حەبێکی هۆشبەر و چەکێکی بێمۆڵەت لە جۆری دەمانچە و هەروەها کەلوپەلی کێشانەی مادەی هۆشبەر.

ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (ف، ف، ع) و (ف، م،  ف) و(ح، ط، أ)  راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

گەورەترین باندی مادەی هۆشبەر بە 500 کیلۆوە دەستگیرکران

گەورەترین باندی مادەی هۆشبەر بە 500 کیلۆوە دەستگیرکران