هەواڵەکان

سەرژمێرى زۆر شتى ئاشکرا کرد و غازی ماڵانیش گران بوو

ژووری هەواڵ

دواجار بەشێوەیەکى فەرمى ئەنجامى پڕۆسەى سەرژمێرى راگەیەنراو دەرکەوت، ژمارەى دانیشتوانى عێراق46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە، بەڵام ئەوە راست نەبوو کە دەوترا رێژەى مێ زیاترە، بەڵکو راستییەکەى ئەوەیە رێژەى نێر 50.22%ـى دانیشتوان پێکدەهێنێت و رەگەزى مێ 49.78%.

خۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنوورى سلێمانى بەردەوامە و ئەمڕۆ بە رێپێوان خێمەکەیان گواستەوە بۆ سەر رێگەیەکى دیکە کە بارهەڵگر و تەنکەرەکان بۆ گواستنەوە بەکاریان دەهێنا.

دواى نزیکەى 30 کاتژمێر ئەو دوو پاسەوانەى سنوور رزگارکران کە لەناو بەفرى مەرزى کێلێ گیریانخواردبوو.

ئەو شەپۆلى سەرماوسۆڵەى چەند رۆژێکە رووى لە هەرێمى کوردستان و سلێمانى کردووە، نرخى غازى ماڵانى گرانکردووە و هەر تۆنێکى 500 هەزار دینارى چووەتەسەر.