دیمەنێکی چیای پێرس لە قەزای ئاکرێ - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
سەهۆڵبەندان بەردەوام دەبێت
کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و وشکەسەرما دەستپێدەکات
964+
شۆرش قادری
وردە وردە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و بەفر و باران کۆتایی دێت، ئیدی وشکەسەرماکە دەستپێدەکات و سەهۆڵبەندانیش بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025 ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لەگەل ئەگەری دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی، پاشان لە ئێوارەدا ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و شەختە و بەستەڵەک لە زۆربەی ناوچەکان دروست دەبێت.
بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و کەشەکە سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها لە کاتەکانى بەیانیدا شەختە و سەهۆڵبەندان دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەروارد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 4 پلەی سیلیزی
دهۆک: 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 4 پلەی سیلیزی
سۆران:1 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران:7- پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 3 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 10پلەى سیلیزى