كۆمپانیایەک یارییەکان دەگوازێتەوە

سودانی فەرمانی دا پارەی پەخشی تەلەڤزیۆنیی یارییەكانی خولی عێراق بدرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی دا چارەسەری كێشەی دارایی گواستنەوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بكرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی رەزامەندیی داوە بۆ خەرجكردنی پارەی دابینكراو و بخرێتە سەر حیسابی تۆڕی میدیای عێراقی بۆ ئەوەی ئەوانیش شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایە بدەن، كە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێ بۆ تەلەڤزیۆن دەگوازێتەوە.

لە ماوەی رابردوو بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانی، ئەو كۆمپانیایەی یارییەكان بۆ تەلەڤزیۆن دەگوازێتەوە، هەڕەشەی راگرتنی كارەكانی كردبوو.

خولی ئەستێرەكانی عێراق بە بەشداریی 20 یانە بەڕێوەدەچێت و یارییەكانی خولەكەش لە لایەن كۆمپانیایەكی تایبەت بە بواری میدیا دەگوازرێتەوە، تۆڕی كەناڵی ئەلعێراقییە مافی گواستنەوەی یارییەكانی كڕیوە، بەڵام چەند كەناڵێكی دیكەش ئەو مافەیان كڕیوە و لە سۆشیال میدیا و ئەپی جیاوازە یارییەكانی پەخش دەكەن.

یانەی هەولێر خراپ دۆڕا و ئەرجەنتینیش هەر یەكەمی جیهانە

یانەی هەولێر خراپ دۆڕا و ئەرجەنتینیش هەر یەكەمی جیهانە