کونسڵخانەی تورکیا داوای هاوکاری دەکات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
کونسڵخانەی تورکیا لە هەولێر لیستی پێداویستییەکانی ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و داوای هاوکاری دەکات بۆ کۆکردنەوەی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی شوبات، کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر لیستی پێداویستییە مادییەکانی ئەو کەسانەی، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوه زیانیان بەرکەوتووە راگەیاند، هه‌روه‌ها داوای كۆكردنه‌وه‌ی هاوکارییهكان له خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان ده‌كات.
کونسڵخانەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە “دوای ئەو بوومەلەرزە کارەساتبارەی ناوچەیەکی فراوانی وڵاتەکەمانی گرتەوە و ئەو کارەساتە گەورەیەی لێكهوتهوه، کە زیانێکی زۆری گه‌یاندووه، سەرنجی ئەو کەس و دامەزراوانه ڕادەکێشین، کە ئارەزووی بەخشین و هاوکاریکردنیان هەیە، هاوکارییەکان لە رێگەی مانگی سووری تورکیاوە کۆدهکرێنەوە و بۆ وڵاتەکەمان ده‌ینێرین”.
كونسڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات پێداویستییه‌كان به‌په‌له‌ن و خه‌ڵكی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان پێویستیانه، به تایبه‌تی “جلوبەرگی زستانە، بەتانی، کیسی خەوتن و خواردنی قوتووكراو.
ئه‌وان به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێن، داواكارین شته كۆكراوه‌كان لەناو سندووقدا کۆبکرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی ره‌وانه‌ی بكه‌ن.
كونسڵخانه‌ی توركیا ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانتان بگه‌یه‌ننه باره‌گای مانگی سووری توركیا له هه‌ولێر، كه ده‌كه‌وێنه سه‌ر رێگه‌ی گوێر.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره تهلهفۆنانهیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان پێوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن: مانگی سووری توركیا 07512248191، کونسڵخانەی تورکیا 07509215677.
لیستی پێداویستییە فریاگوزارییەکانیش كه داوای ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ن: جلوبەرگی زستانە (بۆ گەوران و منداڵان)، جلوبەرگی باران، پێڵاوی باران، دەستکێش، باڵاپۆش، کڵاو، گۆره‌وی، جلی ژێرەوە، چادر، دۆشەک (بۆ چادر)، بەتانی، کیسی خەوتن، گەرمکەرەوەی غاز، بوتڵی غاز، تورمزی ئاوی گه‌رم، چرای دەستی (رووناکی)، شەحنی مۆبایل، مۆبایل، مۆلیدەی کارەبایی، خۆراکی جۆراوجۆر ( قوتووكراو)، پێداویستی و خۆراکی منداڵان، دایبی منداڵان، کەرەستە پاککردنەوە و تەعقیمکردن، دایبی ئافرەتان.
رۆژی دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروست كرد.