بێسەروشوێنن

ماوەی دوو رۆژە چارەنوسی دوو شاخەوان لە چیایەکی رۆژهەڵاتی کوردستان نادیارە

964+

ژووری هەواڵ

تیمەکانی فریاگوزاری بەدوای دوو شاخەواندا دەگەڕین کە لە چیای ئەشتەران نزیک شاری ئەزنا سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێن بوون.

حەبیب عەسگەری، قایمقامی شاری ئەزنا سەر بە پارێزگای لورستان بە میدیای ئێرانی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژە گەڕان بەدوای دوو شاخەوان بەردەوامە کە لە چیای ئەشتەران دیار نەماون و چارەنوسیان نادیارە.

تیمەکانی مانگی سوور هەوڵی دۆزینەوە دوو شاخەوانەکە دەدەن بەڵام بارینی بەفرێکی زۆری کاری تیمەکانی سەختکردووە و بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکشەممە 23.2.2025 چەند تیمێکی دیکە بۆ هەمان مەبەست رەوانەبکرێن.

نوسینگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئەزنا رایگەیاندووە، “بەهۆی ناجێگیری کەشوهەوا لە ناوچە شاخاوییەکان و بەفرابارین، بای بەهێز، و ئەگەری بارانبارین، بارودۆخ گونجاو نیە بۆ سەرکەوتنی سەلامەت” و سەرکەوتن بەسەر ئەو شاخانەدا قەدەغەیە.

تیمێکی رۆژهەڵاتی کوردستان راهێنان بە شاخەوانەکانی چەم...

تیمێکی رۆژهەڵاتی کوردستان راهێنان بە شاخەوانەکانی چەمچەماڵ دەکەن