"گفتوگۆکان جدین"

قوباد تاڵەبانی: کێشەکانی پەیوەست بە موچە بۆ ئەمساڵ چارەسەر کراون

964+

ژووری هەواڵ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە بەردەم موچە و بودجە نەماوە و ئەو کێشانەی کە پەیوەندیان بە پرسی موچە و بودجەوە هەیە بۆ ئەمساڵ چارەسەر کراون.

ئەمڕۆ شەممە 22.2.2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێڵی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە سلێمانی رایگەیاند، گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئاستی سیاسی و تەکنیکی جدین و ئیرادەیەکی بەهێز هەیە لە بەرەو پێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، پێویستە وەک حکومەتی هەرێم هیچ بیانوویەک نەهێڵین لە بەردەم رێگریکردن لە نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کێشانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کە پەیوەندیان بە پرسی موچە و بودجەوە هەیە بۆ ئەمساڵ چارەسەر کراون.

پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەین بۆ موچەی فە...

پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکەین بۆ موچەی فەرمانبەران