دوو راوچی دەستگیركران و كەوێك ئازادكرا
ئاغجەلەر
دوو راوچی بە ئۆتۆمبێلەوە دەستگیركران و كەوێكیش ئازاد كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو هاوڵاتی لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر دەستگیر كران، كە خەریكی راوكردنی باڵندە كێوییەكان بوون.
بنكەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر، ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە سنووری چالاکی بنکەکەیان و لە پێناو پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، مەفرەزەیەكی بنکەكەیان لە چیای چنارتوو، دوو هاوڵاتییان دەستگیر کرد، کە مەبەستی راوکردنی باڵندەی کێوی هاتبوونە سنوورەکە.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكان، یەك کەوی زیندوو، دوو قەفەس و تۆڕێكیش دەستی بەسەردا گیراوە، دواتر كەوەكە بە فەرمانی دادوەر ئازادی ناو سروشت كرایەوە و لە دەست راوچییەكان رزگار كرا.
پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەڵێن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە كراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر راوچییەكان.