لە رۆژهەڵاتی کوردستان

گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد

964+

شۆڕش قادری

لە گوندێکی شاری خۆی سەربە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری سیروس شەمس نیا قایمقامی قەزای کوتور بڵاویکردووتەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 لە گوندی گوگێرد، گورگێک چووەتە ناو ماڵێکەوە و سێ ئەندامی خێزانەکەی بریندار کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە کە پیاون رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی کراون و باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە.

شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ ناوچەیەکی سارد و کوێستانییە و لە زستاندا بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت.

گورگێک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی حللە و لەلایەن پۆلیسێ...

گورگێک هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی حللە و لەلایەن پۆلیسێکەوە کوژرا

ژن و مێردێک لە رەوە گورگێک لە گۆمی فێڵاو رزگار كران

ژن و مێردێک لە رەوە گورگێک لە گۆمی فێڵاو رزگار كران