سێ تەقینەوە

وێنەی گومانلێكراوی تەقینەوەكانی ئەمشەوی ئیسرائیل بڵاوكرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیاكانی ئیس*را*ئیل چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، كە لە كامێرای چاودێرییەوە وەرگیراوە و گومان دەكەن وێنەی ئەو كەسە بێت، كە گومان دەكرێت دەستی لە تەقینەوەكانی ئەمشەوی ناوچەی بات یام هەبێت لە باشووری تێلەڤیڤ.

ئەمشەو لە ناوچەی بات یام سێ پاس بە بەتاڵی لە سێ شوێن تەقینەوە، بەڵام باس لەوە نەكراوە كەس بەركەوتبێت.

زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، لە دوو تەقینەوەی یەكەمدا لە باشووری تێلەڤیڤ هێرش كراوەتەسەر پاسەكان و تەقێندراونەتەوە.

دواتر پۆلیسی ئیس*رائی*ل رایگەیاند، پاسی سێیەمیش هەر لە بات یام تەقیوەتەوە.

رادیۆی ئیس*را*ئیل دەڵێت، “لێكۆڵینەوەكان ئەوە دەردەخەن بە بۆمب هێرش كراوەتەسەر پاسەكان و ئێستا پشكنین بۆ ناوچەكە دەكرێت، هاوكات رێنمایی بە شۆفێری پاسەكان دراوە بە گشتی، بوەستن و پاسەكانیان بپشكنن.

ئەو هێرشانە لە كاتێكدایە ئاگربەست لە نێوان ئیس*را*ئیل و حە*ما*س جێبەجێ دەكرێت و ئێستا خەریكی گۆڕینەوەی دیل و رووفاتی كوژراوەكانن.

سیخوڕانى ئیسرائیل هەژمارى دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوا...

سیخوڕانى ئیسرائیل هەژمارى دەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانیان هاککردووە